لە مووسڵ تای خوێنبەربوون کەسێکی کوشت

 لە مووسڵ تای خوێنبەربوون کەسێکی کوشت
لە شاری مووسڵ، سێ کەس تووشی نەخۆشیی (تای خوێنبەربوون) بوون و لە ئەنجامدا یەکێکیان گیانی لەدەست داوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 3/7/2018، جومعە ئەحمەد، پزیشک لە فەرمانگەی تەندرووستیی نەینەوا، ئاشکراى کرد، سێ کەس لە دانیشتووانی لای ڕاستی مووسڵ گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی شار کە تووشی تای خوێنبەربوون بوون.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە یەکێک لەو نەخۆشانە بەیانیی ئەمڕۆ بەناوی عومەر فەتحی عاشوور کە لە شوێنێکی گۆشتفرۆشی کاری کردووە و دانیشتووی گەڕەکی (ئیسڵاح زراعی)یە. گوتیشی: “تاوەکوو ئێستاش دوو کەسی دیکەی تووشبوو بەو پەتایە هەن کە لە بارێکی تەندرووستیی مەترسیدار دان”.

لەم ماوەیەی دواییدا لە شارەکانی عێراق، نەخۆشیی تای خوێنبەربوون سەری هەڵداوە و لەسنووری پارێزگای هەولێریشدا حاڵەتێکی نەخۆشییەکە تۆمار کراوە.











باسنيوز
Top