ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانى ئه‌و وڵاته‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ حه‌شدى شه‌عبى بۆردوومان كرد

 ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانى ئه‌و وڵاته‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ حه‌شدى شه‌عبى بۆردوومان كرد
ڕۆژنامه‌ى (تایمز)ى به‌ریتانى، له‌ ڕاپۆرتێكیدا ئاشكراى كرد، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى هێزى ئاسمانى شاهانه‌ى به‌ریتانیا، له‌ خاڵێكى سنووریى نێوان سووریا و ئوردن و عێراق، ئه‌و هێزانه‌ى بۆردوومان كرد كه‌ پشتیوانیی له‌ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن.

ڕۆژنامه‌ به‌ریتانییه‌كه‌ له‌ ڕاپۆرته‌كه‌یدا، ئاماژه‌ى داوه‌ به‌وه‌ى، كه‌ مانگى ڕابردوو، هێزى ئاسمانى به‌ریتانیا، له‌نزیك بنكه‌یه‌كی مه‌شقكردنى به‌ریتانی له‌ ناوچه‌یه‌كی بیابانى باشوورى سووریا، هێزێكى پشتیوانیی له‌ ڕژێمى به‌شار ئه‌سه‌د، بۆردوومان كرد.

وه‌زاره‌تى به‌رگریی به‌ریتانیا، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاشكراى كرد، كه‌ هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌داعش، له‌ باشوورى سووریا، هێزێكى له‌ 21ى حوزه‌یران بۆردوومان كردووه‌، كه‌ به‌هێزی دوژمن دانرا، ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان پێیوانییه‌، ئه‌و هێزه‌ سه‌ر به‌ داعش بووبێت.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ش هاتووه‌، كه‌: "هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ شوێنى شه‌ڕه‌كه‌ كشانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ناكۆكیی زیاتر دروشت نه‌بێت، به‌ڵام ته‌قه‌كردن له‌ هێزه‌كان به‌رده‌وام بووه‌، بۆیه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان وه‌ك ڕێكارێكى به‌رگریی، شوێنى سه‌رچاوه‌ى ته‌قه‌كانى بۆردوومان كرد".

له‌ماوه‌ى ڕابردوو، هێزێكى سه‌ر به‌ میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى عێراقی له‌ناو خاكى سووریا له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانه‌وه‌ بۆردوومان كرا و، وه‌ك میدیاكانیان ڕای گه‌یاند، زیاتر له‌ 20 چه‌كداریان كوژرا.









باسنيوز
Top