هاوشێوەی وڵاتی ئێران لە بەغداش سوكایەتی به ترامب دەكرێت
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند وێنەیەک بڵاو کراونەتەوە، کە تێیاندا دەردەکەوێ، چەند تابلۆیەک لە شەقامەکانی بەغدا داندراون و لێیان نووسراوە ”مەرگ بۆ ئەمریکا“.
لە تابلۆیەکی دیکەدا، کە بەبەرچاوی بەرپرسانی حکوومەت و هێزە ئەمنییەکان هەڵواسراوە، سووکایەتی بە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کراوە و لێی نووسراوە ”ئاگادار بن، ترەمپ تاوانبارە“.
پێشتریش لە چەند شارێکی عێراق و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی سەربازیی و سیاسیی ئەو وڵاتە، ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیل لەسەر شەقامەکاندا دەنەخشێندرا و نمایشی سەربازیی لەسەر ئەو ئاڵایانە دەکرا و دروشمی ”مەرگ بۆ ئەمریکا“ دەگوترایەوە.
ئەو تابلۆیانەی لە شەقامەکانی بەغدا هەڵواسراون هاوشێوەی تابلۆ و دروشمە هەڵواسراوەکانی تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، کە تێیاندا ”مەرگ بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل“ خوازراوە.
باسنیوز