وەزارەتی نەوتی عێراق : لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا ١٠٥ ملیۆن و ٦٤٠ ھەزار و ١٦٠ بەرمیل نەوتمان هەناردە كردووە
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری ھەناردەکردنی نەوتی لە مانگی حوزەیرانی رابردوو بڵاو کردەوە و رایگەیاند کە لە مانگی رابردوودا رۆژانە سێ ملیۆن و ٥٢١ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەی دەرەوە کراوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەش داوە کە لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا، رۆژانە سێ ملیۆن و ٥٢١ ھەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگەکانی باشوور و ناوەڕاست ھەناردە کراون.
بەپێی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا، ھیچ بڕە نەوتێک لە کێڵگەکانی کەرکووک ھەناردە نەکراوە.
وەزارەتەكە راشیگەیاندووە کە کۆی داھاتە بەدەستھاتووەکان لە فرۆشتنی نەوت لە مانگی رابردوودا گەیشتووەتە حەفت ملیار و ٣٢٣ ملیۆن و ١٥٠ ھەزار دۆلار.
وەزارەتی نەوتی عێراق باسی لەوەش کردووە کە لە مانگی رابردوودا، یەک بەرمیل نەوت بەبڕی ٦٩ دۆلار و ٣٢٢ سەنت فرۆشراوە.
باسنيوز