سه‌لیم جبوورى: بڕگه‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ه‌

 سه‌لیم جبوورى: بڕگه‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ه‌
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، ئاشكراى ده‌كات، لیژنه‌ى یاسایی كار له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕگه‌ى یه‌كه‌مى هه‌مواركردنه‌وه‌ى چواره‌مى یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان.

سه‌لیم جبوورى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند: "لیژنه‌ى یاسایی په‌رله‌مان، بۆچوونى به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتاران تاوتوێ ده‌كات، كه‌ ئامانج لێی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕگه‌ى یه‌كه‌مى هه‌مواركردنه‌وه‌ى چواره‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌: "له‌ بنه‌ڕه‌تدا ده‌بێت ئه‌و بڕگه‌یه‌ بمێنێته‌وه‌، چونكه‌ په‌رله‌مان ده‌یه‌وێت چاودێریی پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن بكات".

بڕگه‌ى یه‌كه‌مى هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات، كه‌ هه‌موو ئه‌و ئه‌نجامه‌ى هه‌ڵبژاردن كه‌ له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى 12ى ئایار ڕاگیه‌اندراوه‌، هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ و هیچ ئاسه‌وارێكى یاسایی نامێنێت".









باسنيوز
Top