به‌هۆى فهیسبووكهوه دادگاى عێراقی فه‌رمانى گرتن بۆ میدیاكارێك ده‌رده‌كات
عه‌بدولستار به‌یره‌قدار، گوته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریی له‌عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ڕای گه‌یاند: "دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ، به‌پێی ماده‌ى 226 له یاسای سزادانى عێراقی، فه‌رمانى گرتنى بۆ هاشم عیقابی، ده‌ركرد".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه فه‌رمانه‌كه له‌سه‌ر تاوانى خراپه‌كاریی به‌رامبه‌ر دادگا و بڵاوكردنه‌وه‌ى درۆ له تۆڕه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان ده‌رچووه، گوتیشی: "پۆلیسی ئینته‌رپوول ئاگادار ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌هه‌ر وڵاتێك بێت، ڕاپێچى به‌رده‌م دادگاى عێراقی بكه‌نه‌وه".
گوته‌بێژه‌كه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریی ئه‌م پرسه ده‌قۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هۆشداریی بدات به‌هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و ده‌زگا میدیاییانهى خراپه‌كاریی به‌رامبه‌ر دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ریی ده‌كه‌ن و له‌ڕێگه‌ى میدیا و تۆڕه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان درۆ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
باسنيوز