کۆمسیۆنی باڵاى سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگهياند، بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ ژماردنهوهى دەستی دەنگەکان تەنها ئەو سندوقانە دەگرێتەوە، کە سکاڵایان لەسەرە، ئەمەش کاردانەوەی تورکمانەکانی له کەرکووک لێ کەوتووهتەوه و هەڕەشەی خۆپێشاندان دەکەن. هاوكات توركمانهكان له كهركووك رێگەش نادەن هیچ سندوقێکی دەنگدان لەو شارە بگوازرێتەوە بۆ بەغدا، یەکێتی نيشتمانى كوردستانيش سکاڵای بردووهتە دادگای قەزایی کەرکووک و دەڵێت: هیچ گۆڕانکارییەک لەئەنجامەکان قبوڵ ناکەین، چونکە سندوقەکان لەدەستێکی ئەمیندا نەبووە لەماوەی مانگی ڕابردوودا.
بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی پێی ناچێت، کۆتایی بەومشتومڕە بهێنێت کە لەنێوان هێزە سیاسیيەکانی کەرکووک هاتووهتە ئاراوە، لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 12ى ئايارى رابردووى عێراق.
K24