سه‌دریش نازانێ كێ ده‌بێته سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق
فه‌جر سه‌عید، ژنه میدیاكاری كوه‌یتی دوای دیدارێكی له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در كه رۆژی دووشه‌ممه 25/6/2018 له شاری نه‌جه‌ف ئه‌نجامدراوه، ده‌ڵێت: "له رێبه‌ری ره‌وتی سه‌درم پرسیووه كێ ده‌بێته سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق؟، به‌ڵام سه‌در گوتوویه‌تی، هێشتا نازانێ كێ ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێت.
میدیاكاره كوه‌یتییه‌كه ده‌ڵێت، سه‌در ئاگاداری ورد و درشتی ئه‌و بارودۆخانه‌یه له مه‌یدانی سیاسی ناوچه‌كه‌دا رووده‌دات. به‌ڵام به‌هۆی ئاڵۆزیی هاوپه‌یمانێتییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره و پێویستی لایه‌نه براوه‌كان به پێكهێنانی كوتله‌یه‌كی گه‌وره بتوانێت حكومه‌ت پێكبهێنێت، ده‌ستنیشانكردنی كه‌سایه‌تییه‌كی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته ئه‌سته‌م كردووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه هاوپه‌یمانی سائیروونی سه‌در له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێتی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری و هاوپه‌یمانێتی نه‌سر به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی هاوپه‌یمانێتی پێكهێناوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه له عه‌بادی و عامری چاویان له پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانه و هێشتا هاوپه‌یمانێتییه گه‌وره‌كه‌یش پێكنه‌هاتووه، دیار نییه كێ ده‌بێته سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.
K24