وه‌زاره‌تى كاره‌با: به‌رپرسێكى حه‌شدى شه‌عبى هۆكارى بڕینی كاره‌باى دیاله‌ و كه‌ركووكه‌

 وه‌زاره‌تى كاره‌با: به‌رپرسێكى حه‌شدى شه‌عبى هۆكارى بڕینی كاره‌باى دیاله‌ و كه‌ركووكه‌
وه‌زاره‌تى كاره‌باى عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌رپرسێكى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى تۆمه‌تبار كرد، به‌وه‌ى، بووه‌ به‌هۆكارى بڕینی كاره‌باى پارێزگاى دیاله‌ و كه‌ركووك.

وه‌زاره‌تى كاره‌باى عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، له‌باره‌ى كه‌مبوونه‌وه‌ى ماوه‌ى پێدانى كاره‌با به‌ هاووڵاتیانى سنوورى دیاله‌ و كه‌ركووك، ڕای گه‌یاند: "له‌كاتێكدا له‌هه‌وڵداین بۆ زیادكردنى ماوه‌ى پێدانى كاره‌با به‌هاووڵاتییان، به‌رپرسێكى ڕێكخراوى به‌در، كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندییان دراوه‌، ده‌یانه‌وێت ڕای گشتی بشێوێنن".

ڕوونكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ سه‌باح زه‌ینی، ئه‌مڕۆ پۆسته‌كه‌ى خۆى وه‌ك به‌رپرسێ ڕێكخراوى به‌در له‌ شاره‌بان، سه‌ر به‌ پارێزگاى دیاله‌ى قۆستووه‌ته‌وه‌ و به‌هۆى ئه‌وه‌ى چه‌ند ئامێرێكى شكاندنی به‌ردی هه‌یه‌، ده‌ستدرێژى كردووه‌ته‌ سه‌ر تۆڕى كاره‌با، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ فه‌رمانبه‌رانى فه‌رمانگه‌ى كاره‌باى دیاله‌، ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌یان هه‌ڵگرتووه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، كه‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى، هاووڵاتییانى هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه‌ و خۆپێشاندانیان له‌به‌رده‌م وێستگه‌ى مه‌نسووڕییه‌ى غازی كردووه‌، له‌و كاته‌دا هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر وێستگه‌كه‌ و فه‌رمانبه‌ران ناچار ده‌كه‌ن، وێستگه‌كه‌ ڕابگرن، ئه‌وه‌ش بوو به‌هۆى بڕینی كاره‌با له‌ ته‌واوى پارێزگاى دیاله‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ى پشكى كه‌ركووكیش.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ داواى له‌ ڕێكخراوى به‌در كرد، لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌كه‌یان بكه‌ن، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تیش سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر به‌رپرسه‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبى تۆمار كردووه‌.









باسنيوز
Top