سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی قه‌راری عێراقی ده‌ڵێت: "سوننه په‌راوێز بخرێت، ده‌بێته هۆی نه‌مانی سه‌قامگیریی
خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی قه‌راری عێراقی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23/6/2018 به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاندووه: "سوننه پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كیی پێكهاته‌كانی عێراقه و ناكرێت په‌راوێز بخرێت، ئه‌زموونی پاش ساڵی 2003 تا ئێستاش سه‌لماندوویه‌تی هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك به تایبه‌تی سوننه په‌راوێز بخرێت، جگه له زیادبوونی كێشه و نه‌مانی سه‌قامگیریی هیچ دیكه‌ی لێناكه‌وێته‌وه".
خه‌نجه‌ر به‌توندی ره‌تیده‌كاته‌وه رۆڵی سوننه و كورد له دانووستانه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌دا وه‌ك ته‌واوكاری هاوپه‌یمانێتییه‌كانی دیكه بێت له پێناو پێكهێنانی كوتله گه‌وره‌كه‌ی په‌رله‌مان و ده‌ڵێت: "ده‌بێت گه‌ره‌نتی هه‌بێت و به‌شداریی جددی له گفتوگۆكانی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت و پێكهێنانیدا بكه‌ن".
هاوپه‌یمانی قه‌راری عێراقی به سه‌رۆكایه‌تی خه‌میس خه‌نجه‌ر، له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی رۆژ 12/5/2018 توانی 14 كورسی به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌ر چه‌نده هێشتا ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق دوا بڕیاری له‌باره‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی هةڵبژاردنهكهوه نه‌داوه.
K24