مێركل مه‌رجى ئه‌ڵمانیا بۆ به‌شداریكردن له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق ئاشكرا ده‌كات
ئه‌نجێلا مێركل، ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا، ڕای گه‌یاند: "له‌م قۆناغه‌دا، هه‌وڵه‌كانى ئه‌ڵمانیا له عێراق ته‌نها له هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ ئاواره‌كان چڕ ده‌كه‌ینه‌وه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ئه‌ڵمانیا به‌شدارى پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه ناكات تا قه‌یران و كێشه سیاسی و ئه‌منییه‌كان له عێراق و سووریا چاره‌سه‌ر نه‌كرێن و سه‌قامگیرییان بۆ نه‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌دواى داگیركردنى مووسڵ و شار و شارۆچكه‌كانى تر‌ى عێراق له‌لایه‌ن داعشه‌وه له ساڵى 2014، ئه‌ڵمانیا وه‌ك یه‌كێك له وڵاته زلهێزه‌كان، به‌شدارى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعشى كرد و ڕۆڵی له ڕزگاركردنه‌وه‌ى عێراق له‌و ڕێكخراوه بینی.
باسنيوز