پەیمانگەی جیهانیی ئاشتی: عێراق له‌ وڵاته‌ خراپه‌كانی جیهانه‌

 پەیمانگەی جیهانیی ئاشتی: عێراق له‌ وڵاته‌ خراپه‌كانی جیهانه‌
په‌یمانگەی جیهانیی ئاشتی تازه‌ترین ڕێزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی بڵاو كردوه‌وه‌ كه‌ باشترین ژیانیان بۆ هاووڵاتیان فه‌راهه‌م كردووه‌، هه‌روه‌ها له‌ رێزبه‌ندییه‌كەدا‌ عێراق لە ڕێزی ئەو وڵاتانه‌دا هاتووه‌ كه‌ هاووڵاتیانیان له‌ بارودۆخێكی خراپدا ده‌ژین.

په‌یمانگه‌گه‌ ئایسله‌ندای وه‌كو یه‌كه‌مین وڵات كه‌ پرۆسه‌ی ئاشتی تێیدا جێگیره ‌و هاووڵاتیانی له‌ڕووی خۆشگوزەرانییه‌وه‌ له‌ بارودۆخێكی خۆشدا ده‌ژین ده‌ستنیشان كردووه‌، ‌دوای ئه‌وییش هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی و پورتوگال و دانیمارك و نه‌مسا كه‌ هاووڵاتیانیان‌ ئاستی گوزه‌رانیان به‌رزه‌.

له‌ كۆتایی ڕاپرسیه‌كه‌ ناوی عێراق له‌ پاڵ هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی ئه‌فغانستان و باشووری سوودان و سووریا هاتووه‌ كه‌ له‌ ڕیزبه‌ندی (160 )ەوە ده‌ست پێ ده‌كات تا كۆتایی كه‌ هاووڵاتیانیان خراپترین گوزه‌رانیان هه‌یه‌.

عێراق یەکێک لە وڵاتانی ناسەقامگیری ناوچەیە کە شەڕ و توندوتیژیی زۆری تێدایە و ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیانی بوونەتە پەنابەری وڵاتانی بیانی، یان لەناو خاکی خۆیان ئاوارە بوون و ساڵانە بە سەدان کەسیان بەهۆی شەڕ و تیرۆر و تەقینەوەوە دەکوژرێن و دیموکراسی و ژیان و خۆشگوزەرانی تێیدا دابین نەکراوە، هەرچەند خاوەنی گەلێک سەرچاوەی داهات و مرۆییە، بەڵام بەهۆی نەبووسنی سیستەمێکی دیموکراتیک و زاڵبوونی کولتووری تایفەگەری و ئاییین، خەڵکەکەی لە هەژاری و دڵەڕاوکێدا دەژین.









باسنيوز
Top