دادگای فیدڕاڵ تەنھا 10 رۆژی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان دیاركردووە، کە روونکردنەوەیان پێبدات
عەبدولکەریم جبووری، پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی نشتیمانی بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەوەی ھەیە كێشەیەكی دەستوورییە، ئێمەش وەك كەسی پیشەیی لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگمان بە پڕۆژەكەداوە، بە مەبەستی واژووكردن لەسەری، بڕیارەكان بۆ سەرۆك كۆمار بەرزكراوەتەوە، ئەوانیش مافی خۆیانە تانەی لێبدەن، ئیتر بڕیارەكە لای ئێمە نییە، بەڵكو لای دادگای فیدڕاڵە، بێگومان داگای فیدڕاڵیش لە فشارە سیاسیی و راگەیاندنەكان بە دوورە".
ھەر پەیوەس بەو باسەوە. عەلی تەمیمی، شارەزا لە دەستووری عێراقی دەڵێت: "دادگای فیدڕاڵی بڕیارەكە ھەڵدەوەشێنێتەوە و وەڵامی تانەكانیش دەداتەوە، بەدەر لە بەشێك لە بڕگەكانی پڕۆژە بڕیارەكە چەند بڕگەیەكی یاساكەش ھەڵدەوەشێنێتەوە، چاوەڕێ دەكەین لە چەند رۆژی داھاتوودا ئەمانە روون ببنەوە".
دوای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 12 ئایاری 2018، لە ژێر كاریگەری چەند لایەنێكی ناڕازی بە ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن، پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسایەكی بۆ رەتكردنەوەی ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن و ھەژماركردنەوەی دەنگەكان بە دەست پەسندكرد.
K24