هەڵوێستی لایەن و هاوپەیمانییەکان لەسەر دەستپێشخەرییەکەی عەبادی
دەتسپێشخەرییەکەی حەیدەر عەبادی، کە بڕیار بوو دوای جەژنی رەمەزان ساز بکرێ، پێکهاتووە لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی سەرکردە باڵاکانی لایەن و هاوپەیمانییەکان بۆ رێک کەوتن و پێکهێنانی کابینەیەکی نوێی حکوومەت.
هەڵوێستی حکوومەت و لایەنە کوردستانییەکان:
- حکوومەتی هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ئەگەر کۆبوونەوەکە بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەکان و گفتوگۆی جدی بێت، ئەوا حکوومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی دەکات.
- بزووتنەوەی گۆڕان
پشتگیریی کۆبوونەوەیەکی هەمەلایەنەی نیشتمانیی هەموو لایەنەکان دەکات، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشە و ئاڵۆزییەکانی عێراق.
- یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
پشتگیریی دەستپێشخەرییەکە دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنی دەستکەوتەکان.
هەڵوێستی لایەن و هاوپەیمانییە عێراقییەکان:
- ئیئتیلافی نیشتمانی بە سەرۆکایەتیی ئەیاد عەللاوی
پاڵپشتیی ئەو هەنگاوە دەکات و جەخت لەسەر بەشداریکردنی کورد لەو کۆبوونەوەیە، دەکاتەوە.
- هاوپەیمانیی سائیرون بە سەرۆکایەتیی موقتەدا سەدر
پاڵپشتیی هەوڵەکە بۆ بەرژەوەندیی گەل و جێبەجێکردنی پرۆژەی نیشتمانی، دەکات.
- هاوپەیمانیی قەراری عێراقی بە سەرۆکایەتیی ئوسامە نوجەیفی
پاڵپشتیکردنی دەستپێشخەرییەکە ئەرکێکی نیشتمانیی عێراقییە بۆ پووچەڵکردنەوەی کێشەکان.
- پارتی ئیتیحاد قوە (سوننە)
پاڵپشتیی هەوڵەکە دەکات بۆ رێگرتن لە دروستبوونی هاوپەیمانییەکان لەسەر بنەمای تائیفی و پێکهێنانی حکوومەتێکی نیشتمانی.
- ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی نوری مالیکی
پاڵپشتیی هەر هەوڵێک بۆ ”چارەسەری دۆخی ترسناکی عێراق“ بە بەشداریی هەموو لایەنەکان دەکات.
- رەوتی حیکمە بە سەرۆکایەتیی عەمار حەکیم
پاڵپشتیی دەستپێشخەرییەکە بۆ ”پاراستنی بەرژەوەندییەکان و داهاتوو و یەکگرتوویی عێراق“، دەکات.
- بەیارق ئەلخەیر بە سەرۆکایەتیی خالید ئەلعوبەیدی
پاڵپشتیی هەوڵەکە دەکات و داوا لە هەموو لایەنە عێراقییەکان دەکات بەشداری بکەن.
- هاوپەیمانیی عابرون
پاڵپشتیی کۆبوونەوەکە دەکات و بەپێویستی دەزانێ گفتوگۆی هەمەلایەنە بۆ دونیابینیی نوێ بکرێت.
- هاوپەیمانیی فەتح (میلیشیاکانی حەشدی شەعبی)
پاڵپشتیی دەستپێشخەرییەکە بە بەشداریی لایەنە سیاسییەکان، دەکات.
باسنیوز