عەبادی: دەبێ هێزە ئه‌منييه‌كان و سوپا خۆيان له‌ ململانێى سياسى به‌دوور بگرن

عەبادی: دەبێ هێزە ئه‌منييه‌كان و سوپا خۆيان له‌ ململانێى سياسى به‌دوور بگرن


سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى، رای گه‌ياند پێويسته‌ چه‌ك به‌ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه‌ بێت، هه‌ر چه‌كێك له‌ ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت بێت؛ به‌ چه‌كى گێره‌شێوێنى و ئاژاوه‌ هه‌ژمار ده‌كرێت.



به‌ بۆنه‌ى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانه‌وه‌، سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ ئه‌منى و سه‌ربازييه‌كانى عێراق كۆبوويه‌وه‌.



له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عه‌بادى رای گه‌ياند، "عێراق رووبه‌ڕووى شه‌ڕێکی قورس ڕیشەدار بوويه‌وه‌، به‌ڵام له‌و شه‌ڕه‌دا سه‌ركه‌وت".



گوتيشى: "پێويسته‌ له‌ شه‌ڕى دووه‌ميشدا، كه‌ شه‌ڕى دژ به‌ گه‌نده‌ڵييه‌ سه‌ركه‌وتوو بين".



سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتیشى: "ده‌بێت هێزه‌ ئه‌منييه‌كان و سوپا خۆيان له‌ ململانێى سياسیى وڵات به‌دوور بگرن، له‌ كێشمه‌كێشى سياسيى تێوه‌ نه‌گلێن".



عەبادی جه‌ختيشى كرده‌وه‌، "ده‌بێ دامه‌زراوه‌ى ئه‌منى و سه‌ربازیى عێراق لێكۆڵينه‌وه‌ له‌ بچووكترين گومانى گه‌نده‌ڵى بكات، نابێ له‌و دامه‌زراوانه‌دا، ڕێگه‌ به‌ بوونى گه‌نده‌ڵى بدرێت".



ئه‌وه‌شى گوت: "پێويسته‌ له‌ عێراقدا ته‌نيا هێزێك چه‌كى هه‌بێت، هێزى ده‌وڵه‌ت بێت. سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌كانه‌ى له‌ ناوخۆى وڵات هه‌ن، ده‌بێ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌تدا بن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ چه‌كى كێشه‌ و ئاژاوه‌ و پشێوى هه‌ژمار ده‌كرێن".

bas news-
Top