نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی: شه‌ممه جه‌ژنه
نووسینگه‌ی سیستانی له‌وباره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت، پێشبینی ده‌كرێت ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی له ئاسۆی شاری نه‌جه‌فدا و له كاتی خۆرئاوا بوون و به دیاریكراوی له كاتژمێر 7:10 خولهك مانگی شه‌وال ببینرێت كه ده‌كاته رۆژی 15ـی حوزه‌یران و 30 ره‌مه‌زان" به‌و پێیه‌ش رۆژی شه‌ممه ده‌بێته جه‌ژن.
نوسینگه‌ی سیستانی ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه پێشبینی ناكه‌ن پێنجشه‌ممه مانگ ببینرێت و بۆیه پێده‌چێت هه‌ینی ته‌واوكه‌ری مانگی ره‌مه‌زان بێت.
شیعه‌كان زۆربه‌ی كات رۆژێك پێشتر یان پاشتر به رۆژوو ده‌بن و به هه‌مان شێوه‌یه‌ش رۆژێك دواتر یان پێشتر جه‌ژن ده‌كه‌ن و كه‌م رێككه‌وتووه جه‌ژن له‌گه‌ڵ سوننه‌كان بكه‌ن. له كاتێكدا زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی پێكه‌وه جه‌ژن ده‌كه‌ن به‌ڵام شیعه‌كانی عێراق و ئێران و هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه به جیا جه‌ژن ده‌كه‌ن.
به‌ڵام سه‌نته‌رى نێوده‌وڵه‌تى فه‌له‌كى، رۆژی چوارشه‌ممه (6ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018) رايگه‌ياند، له زۆربه‌ى وڵاتانى جيهانى ئيسلامى، يه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زان هاوكاته له‌گه‌ڵ رۆژى هه‌ينى (15ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018).
سه‌نته‌ره‌كه روونيشيكرده‌وه، ئێواره‌ى رۆژى پێنجشه‌ممه (14ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018)، به چاو، مانگى يهكشهوهى مانگى شه‌وال (شه‌شه‌ڵان) له زۆربه‌ى وڵاته ئيسلامييه‌كان ده‌بينرێت. هه‌ر بۆيه رۆژى هه‌ينى (15ى حوزه‌يران) ده‌بێته يه‌كه‌م رۆژى مانگى شه‌شه‌ڵان و يه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى مانگى ره‌مه‌زان.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، له به‌شێكى وڵاتانى ئيسلامى ئه‌سته‌م ده‌بێت مانگى يه‌ك شه‌وه به چاو ببينرێت.
رۆژنامه‌ى (عاجل)ى ىسعوودى له زارى شاره‌زاى فه‌له‌كى (عه‌بدولعه‌زيز حصينى) گواسته‌وه، كه "به دڵنياييه‌وه مانگى ره‌مه‌زان ئه‌مساڵ ته‌نيا (29) رۆژ ده‌بێت و (15ى حوزه‌يران) يه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنه".
ئه‌و شاره‌زايه ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، به مه‌رجێك ئاسمان بێ هه‌ور بێت، ئێواره‌ى پێنجشه‌ممه (14ى حوزه‌يران) مانگ ده‌بينرێت.
K24