له‌سه‌ر سندووقه سووتاوه‌كان عه‌بادی و ئه‌عره‌جی ده‌چنه په‌رله‌مان
محه‌ممه‌د نوورى عه‌بد ڕه‌به، جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان، ڕای گه‌یاند: "بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه، په‌رله‌مان دانیشتنێكى تر‌ى نائاسایی ببه‌ستێت و میوانداریی هه‌ریه‌ك له حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیران و قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری ناوخۆ بكات بۆ تاوتوێكردنى ڕووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه له كۆگاكانى وه‌زاره‌تى بازرگانى كه تێیدا سندووقه‌كانى ده‌نگدان سووتا".
هه‌روه‌ها له‌و دانیشتنه تاوتوێی ئه‌و ڕێكارانه ده‌كرێت كه به‌رامبه‌ر سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران و لایه‌نى ئه‌منى به‌رپرس له پاراستنى كۆگاكان، ده‌گیرێنه‌به‌ر.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، باسى له‌وه‌ش كرد، كه له‌ڕووى یاساییه‌وه، ئه‌ندامان و سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، هیچ سیفه‌تێكى یاساییان نییه بۆ ئه‌وه‌ى له‌دانیشتنه‌كه‌دا میوانداریی بكرێن، بۆیه ته‌نها عه‌بادى و ئه‌عره‌جی بانگهێشتكراون.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه به‌شێكى زۆر له ئه‌ندامانى په‌رله‌مان، دڵنیان كه 100% ئاگره‌كه دروستكراو بووه و ئه‌و لایه‌نانه‌ى له جیاكردنه‌وه و ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، له‌پشت ڕووداوهكهوهن.
دوێنێ كۆگاكانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى بازرگانى له به‌رى ڕهسافهى به‌غدا، گڕی گرت و به هۆیه‌وه سندووقه‌كانى ده‌نگدان سووتان.
له‌وه‌ڵامى پرسیارى ڕۆژنامه‌نووسانیشدا، له‌باره‌ى ئاگره‌كه‌ى دوێنێ، قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری ناوخۆ ڕای گه‌یاند: "بێ گومان، ئاگره‌كه كراوه‌ته‌وه و كارى كه‌سێك بووه، بۆ ئه‌وه‌ش لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه".
باسنيوز