سه‌لیم جبوورى: ده‌ست بكه‌ن به‌جیاكردنه‌وه و ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست
نووسینگه‌ى سه‌لیم جبوورى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ڕای گه‌یاند: "بۆ تاوتوێكردنى دواهه‌مین پێشهاته‌كان له دۆسییه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان، جبوورى پێشوازى له ئه‌ندامانى لیژنه‌ى یاسایی كرد".
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، جبوورى جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، كه ده‌بێت سندووقه‌كانى ده‌نگدان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌توانادا هه‌بێت، بپارێزرێن، گوتیشی: "زۆر گرنگه ده‌ست بكرێت به‌جیاكردنه‌وه و ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 12ى ئایارى ڕابردوو".
داواشى له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كرد، هه‌موو ڕێكارێك بگرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى جیاكردنه‌وه و ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان، سه‌ر بكه‌وێت.
به‌پێی یاسایه‌كی په‌رله‌مان، كه له‌دانیشتنێكى ئاسایی ده‌ركرا، ده‌بێت 100%ى ده‌نگه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 12ى ئایارى 2018، به‌ده‌ست جیا بكرێنه‌وه و بژمێردرێنه‌وه.
باسنيوز