عەلاوی داوای حكومەتی كاربەڕێكەر و دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن دەكات

 عەلاوی داوای حكومەتی كاربەڕێكەر و دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن دەكات
ئەیاد عەلاوی، سه‌رۆكى ئیئتیلافى وه‌ته‌نییه‌، داوای پێكهێنانی حكومەتێكی كاربەڕێكەر و دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن دەكات.

لە درێژەی كاردانەوەكانی سووتانی كۆگاكەی كۆمسیۆندا، ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ئیئتیلافی وەتەنییە، داوای پێكهێنانی حكومەتێكی كاربەڕێكەر و دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن دەكات.

لە راگەیاندراوێكدا ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆكی كۆماری عیراق باسی لە پێشێلكاری و ساختەكارییەكانی هەڵبژاردن كردووە و دەڵێت، هەر ئەنجومەنێكی نوێنەران و حكومەتێك كە لە ئەنجامی ساختە و گوماناوییەوە سەرچاوەبگرن، دووردەبن لە گەل و لەسەر هەڵە بنیاتدەنرێن.

عەلاوی لە راگەیاندراوەكەیدا راشیدەگەیەنێت"دەبێت سەرۆكایەتی كۆمار و سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران و دەسەڵاتی دادوەری و هێزە سیاسییەكان، خۆیان ئامادە بكەن بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی كاربەڕێكەر، كە لەماوەی شەش بۆ هەشت مانگدا كاربكات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد".



خه‌ندان
Top