پێش ئه‌وه‌ی كۆگاكه‌ی كۆمیسیۆن بسووتێت ده‌رگاكه‌ی شكێنراوه
رۆژنامه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بی جه‌دید له راپۆرتیكدا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11/6/2018 بلاویكردووه‌ته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: "پێش سووتانی كۆگاكه كێشه و توندوتیژی له‌به‌رده‌م ده‌رگاكه‌دا روویداوه و پاشان ئاگره‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه".
سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقیش كه نه‌یهێشتووه ناوی بهێنن گوتوویه‌تی: "ژماره‌یه‌كی زۆری سندووقه‌كان سووتاوون و ئێستا ناتوانرێت ژماره‌كه‌یان بزانرێت و ژماره‌یه‌كی كه‌میش له سندووقه‌كان له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه و ئه‌وانه‌ی ماڵه‌كانیان له كۆگاكانه‌وه نزیك بووه‌و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی دهربازكراوون. هه‌ر چه‌نده سندووقی زۆریش هه‌ن نهسووتاوون، به‌ڵام ئه‌وانیش به‌هۆی ئاوی ئۆتۆمبێله‌كانی ئاگركوژێنه‌وه ته‌ڕبوون و فه‌وتاون".
سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ روونیكردووه‌ته‌وه "پاسه‌وانه‌كانی كۆگاكان دیار نه‌ماوون و هێشتا گه‌ڕان به‌دوایاندا به‌رده‌وامه، له‌به‌رده‌م ده‌رگای ده‌ره‌وه‌ی كۆگاكانیش شوێنه‌واری شكان و توندوتیژی هه‌یه كه روونیده‌كاته‌وه به ئاسن و كه‌ره‌سته‌ی دیكه ده‌رگاكه شكێنراوه و چوونه‌ته ناو كۆگاكهوهو ئاگریان تێبه‌رداوه".
دوێنێ محه‌مه‌د ره‌بیعی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌غدا گووتی: "سه‌رجه‌م سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردنی به‌ری ره‌سافه سووتاوون" به‌ڵام به‌رپرسانی دیكه ده‌ڵێن: ئه‌و كۆگایه‌ی ئاگردراوه زیاتر له 3 ملیۆن فۆڕمی ده‌نگده‌رانی تێدا بووه نه‌ك سندووقه‌كان".
ره‌بیعی له تۆمارێكی ده‌نگیدا ده‌ڵێت: "كۆگاكانی وه‌زاره‌تی بازرگانی كه سندووقه‌كانی به‌ری ره‌سافه‌ی تێدا بووه سه‌رجه‌میان سوتاوون".
K24