سەدر: عێراق لە مەترسی دایە
موقتەدا سەدر، لە نامەكەدا داواش دەكات رێگە نەدرێت، ویستی ئەوانەی سێیەكی خاكی عێراقییان فرۆشت، بۆ بەرپاكردنی شەڕی ناوخۆیی بێتەدی.
پاشنیوەڕۆی دوێنێ کۆگایەکی سندوقەکانی دەنگدان لە ناوچەی رەسافە لە بەغدا سووتا و بە گوتەی بەرپرسانی کۆمسیۆن کۆگاکە دەنگی نزیکەی حەوت هەزار وێستگەی دەنگدانی تێدا بووە.
لە 12ی ئایاری 2018 ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بەڵام ئەو ھەڵبژاردنە لایەنە عێراقی و كوردستانییەكانی بەسەر دوو بەرە دابەشكردووە، بەرەیەك لە ھەوڵی پێكھێنانی حكوومەتی نوێی عێراقدایە و بەرەكەی دیكەش دەڵێ، ساختەكاری كراوە و ھەڵی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكان دەدات، بۆ ئەم مەبەستەش پڕۆژە بڕیارێكیان لە پەرلەمان عێراق پەسند كردووە.
K24