لە میسان سەرۆک هۆزێک لەکاتی چارەسەرکردنی کێشەیەکی عەشایری کوژرا
ئەمڕۆ هەینی 8\6\2018، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی پارێزگای میسانی عێراق، بەهۆی کێشەیەکی عەشایری لە گەڕەکی پۆلیسی ناوەڕاستی شارەکە، سەرۆک هۆزێک کوژرا.
ئەوەش خراوەتەڕوو، کە هێزە ئەمنییەکان لەو گەڕەکە بڵاوەیان پێکراوە، دوای ئەوەی کێشە دەکەوێنە نێوان چەند کەسایەتییەکییەک لە هۆزی نەوافل، بوویە هۆکاری برینداربوون و کوژرانی هەشت کەس، کۆتایی کێشەکەی بە دەستگیرکردنی 11 کەس و دەستبەسەرکردنی دەیان پارچە چەک هات.
ئەو سەرچاوەیە، جەختیشی لەوە کردەوە، کە لەنێو کوژراوان، شێخ عەلی عوریبی، کە بەڕێوەبەری قوتابخانەشە، کوژراوە، یەکێکە لە سەرۆک هۆزەکانی هۆزی ئەلبومحەمەدە، بەهۆی بەرکەوتنی چەند گولەیەک کوژراوە.
باسنيوز