ئامارێكى جیهانى.. سۆماڵ و یه‌مه‌ن له‌ خۆشگوزه‌رانیدا پێش عێراق كه‌وتن

 ئامارێكى جیهانى.. سۆماڵ و یه‌مه‌ن له‌ خۆشگوزه‌رانیدا پێش عێراق كه‌وتن
به‌پێی لیستێك كه‌ له‌لایه‌ن په‌یمانگاى ئابووریی و ئاشتى نێوده‌وڵه‌تى بۆ دیاریكردنى خۆشگوزه‌رانى له‌ ساڵى 2018 ده‌ركراوه‌، عێراق له‌ڕیزبه‌ندیی كۆتایی وڵاتانى خۆشگوزه‌رانه‌.

بۆ دیاریكردنى وڵاتانى خۆشگوزه‌ران،په‌یمانگاى ئابووریی و ئاشتى نێوده‌وڵه‌تى بۆ دیاریكردنى خۆشگوزه‌رانى له‌ ساڵى 2018، پشتى به‌ 23 ئاماژه‌ به‌ستووه‌ كه‌ له‌ سێ بواردا دیاری كراون.

ئه‌و بوارانه‌ى دیاری كراون بۆ خۆشگوزه‌رانى، بریتین له‌ ئاستى پارێزراوى ژیانى مرۆڤه‌كان و ئاسایشی كۆمه‌لایه‌تی، مه‌وداى ناكۆكیی ناوخۆیی و هه‌رێمیی و نێوده‌وڵه‌تى، له‌گه‌ڵ ئاستى سه‌ربازیی.

وه‌ك له‌ لیسته‌كه‌دا دیاری كراوه‌، عێراق له‌نێو 193 وڵاتى جیهاندا، ڕیزبه‌ندی 160هه‌مینى گرتووه‌ و پێش هه‌ریه‌ك له‌ سووریا و ئه‌فغانستان و سوودان كه‌وتووه‌ و له‌دوای سۆماڵ و یه‌مه‌نه‌وه‌ دێت.








باسنيوز
Top