سۆمۆ سزا درا..نه‌وتى عێراق ئاوی تێدایه و كڕیاره‌كان نایكڕن
تیمه‌كه كه چه‌ند سه‌ردانێكى مه‌یدانى بۆ وه‌زاره‌تى نه‌وت و كۆمپانیای سۆمۆ كردووه، تێبینی ئه‌وه‌یان كردووه، كۆمپانیاكه به‌هۆى كاره‌با پچڕاندنهوه له به‌نده‌ره‌كانى باشوور، پابه‌ندی ڕێژه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت نییه و ئه‌وه‌ش زیانى به ئابوورى وڵات گه‌یاندووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى قه‌باره‌ى عه‌مباره‌كانى نه‌وت و تۆڕه‌كانى بۆریی، پێویستییان بهفراوانكردن هه‌یه.
تیمه‌كه له ڕاپۆرته‌كه‌یدا، كه كۆپییه‌كى بۆ وه‌زاره‌تى نه‌وت نێردراوه، ده‌ستنیشانى ئه‌وه‌یان كردووه، بڕ و جۆرى نه‌وتى خاوی هه‌نارده‌كراو له به‌سڕه، جێگیر نییه، هاوكات به‌هۆى كێشه ته‌كنیكییه‌كانه‌وه، كڕیاره‌كان نیگه‌ران بوون و كه‌متر نه‌وت له‌و به‌نده‌رانه‌وه بار ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش زیانى ئابووریی زۆرى گه‌یاندووه، به‌تایبه‌ت كه به‌سڕه 85%ى هه‌نارده‌ى عێراق پێكده‌هێنێت.
له‌باره‌ى ڕاپۆرته‌كانى پێشوو سه‌باره‌ت به بوونى بڕێكى زۆر ئاو له ناو باره هه‌نارده‌كراوه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێریی و وردبینیكردنى ناوخۆیی له كۆمپانیاكه، ڕوونی كرده‌وه، كه ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كۆمپانیانه‌ى نه‌وته‌كه ده‌رده‌هێنن و ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌واندا نییه وه‌ك سۆمۆ، گوتیشی: "دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و حاڵه‌تانه، زیان به ناوبانگیی نه‌وتى خاوى عێراق ده‌گه‌یه‌نێت و كاریگه‌رى به‌سه‌ر نرخهكهشهوه ده‌بێت".
له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ده‌ستنیشان كراوه، كه سۆمۆ نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست ڕێكاره‌كان بگرێته‌به‌ر و چاودێریی تێبینییه‌كانى پێشوو بكات، ڕێژه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ش له‌ژێر ئاستى پێویستدایه.
باسنيوز