سائیروون ناوى لیسته نزیكه‌كان ئاشكرا ده‌كات و لایه‌نێكى كوردستانى تێدایه
ڕائید فه‌همی، سه‌ركرده و كاندیدی ده‌رچوو بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى داهاتوو، كه هاوكات سكرتێری گشتیی حزبى شیوعی عێراقییه، ڕای گه‌یاند: "هاوپه‌یمانێتى سائیروون له‌گه‌ڵ لیستى نه‌سڕ و حیكمه و به‌شێكى زۆر له پێكهاته‌كانى ئیئتیلافی نیشتمانى به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوى ڕێككه‌وتنێكى سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر به‌رنامه و كارى حكوومه‌تى داهاتوو، هه‌یه".
له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ ماڵپه‌رى (شه‌فه‌ق نیوز) ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كان، زیاتر له پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه نزیكن ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تائێستا ڕێك نه‌كه‌وتوون و به‌م نزیكانه ده‌ست به‌گفتوگۆى زیاتر ده‌كه‌ن.
هاوپه‌یمانێتى سائیروون به‌سه‌ركردایه‌تی موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌رى سه‌در، براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 12ى ئایاره به 54 كورسى، وه‌ك كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له 19/ 5/ 2018 ڕای گه‌یاند.
باس‌نیوز