ئاوی کۆگاکراوی عێراق لە "27 بۆ 17 ملیار لیتر سێجا کەمبووەتەوە"

ئاوی کۆگاکراوی عێراق لە
بەرپرسێکی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، ئاوی کۆگاکراوی عێراق لە 27 بۆ 17 ملیار لیتر سێجا کەمبووەتەوە. دەشڵێت، قەیرانی ئاو ساڵ و نێوێک درێژەدەکێشێت.

عەلی حەبیب مەعمووری، بەرپرس لە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند "بەردانەوەی ئاوی رووباری دیجلە لە سەرچاوەوە لە 300 لیتر سێجا لە چرکەیەکدا بۆ 90 لیتر سێجا لە چرکەیەکدا کەمبووەتەوە، ئاوی کۆگاکراوی عێراقیش لە 27 بۆ 17 ملیار لیتر سێجا کەمبووەتەوە".

عەلی حەبیب مەعمووری دەڵێت، ئاوی خواردنەوەی ماڵان بە تەواوی کۆگاکراوە، لەگەڵ دابینکردنی ئاو بۆ ئاودانی 600 هەزار دۆنم زەوی و بەروبوومەکان و ملیۆنێک دۆنمی بێستانەکان.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو ئاماژەی بەوەکردووە، بە پڕبوونەوەی بەنداوی ئەلیسۆ، قەیرانی ئاو کۆتاییدێت، ماوەکەشی لەنێوان ساڵێک بۆ ساڵ و نیوێک دەخەمڵێنرێت. "هەر کاتێکش ئاوی باران لە تورکیا زیادبوو، ئەوا ماوەکەی کەمدەبێتەوە".

مەعمووری ئاشکرایدەکات، کەمبوونەوەی ئێستای ئاوی رووباری دیجلە، بەهۆی پڕکردنەوەی ئاوی بەنداوی ئەلیسۆ نییە، بەڵکو بەهۆی رێوشوێنەکانی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانە بۆ کۆگاکردنی ئاوی بەنداوی موسڵ.
rudaw -
Top