عه‌بادی نایه‌وێت له حزبی ده‌عوه جیابێته‌وه
تا ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، سه‌ركرده‌كانی حزبی ده‌عوه سێ كۆبوونه‌وه‌ی چڕیان بۆ رزگاركردنی حزبه‌كه‌یان له هه‌ر جیابوونه‌وه‌یه‌كی دیكه كردووه كه له‌وانه‌یه له جیابوونه‌وه‌كه‌ی ساڵی 2006ـی گرووپه‌كه‌ی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێستای عێراق گه‌وره‌تر بێت. ئه‌ویش له‌گه‌ڵ نووری مالیكی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران ناكۆكیی كه‌وته نێوانیان. ئه‌گه‌ر عه‌بادیش بكشێته‌وه یان ده‌ست له كار بكێشێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌ندامانی دیكه‌ی سه‌ركردایه‌تی ده‌عوه له‌گه‌ڵ خۆی ده‌باته ده‌ره‌وه‌و له‌وانه‌یه ژماره‌یشیان كه‌م نه‌بێت.
سه‌ركرده‌كانی حزبی ده‌عوه بیرۆكه‌یان خستووه‌ته روو و یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانیان به چاره‌سه‌ری مامناوه‌ندی ناوی ده‌بات بۆ ئه‌وه‌ی حزبه‌كه له هه‌ڵوه‌شانه‌وه بپارێزرێت. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه مه‌كته‌بی سیاسی حزبی ده‌عوه بڕیار بدات هه‌ر ئه‌ندامێكی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی وه‌رگرت ئه‌ندامێتی له حزب هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه، هه‌ر چه‌نده پێناچێت ئه‌و بیرۆكه و بڕیاره‌ش بۆ هاوبه‌شه سیاسییه‌كانیان مایه‌ی ره‌زامه‌ندی بێت.
كه‌سانی نزیك له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێن: "عه‌بادی نایه‌وێت له حزبی ده‌عوه جیابێته‌وه، ئه‌وه‌یشی به ئاشكرا گوتووه، به‌ڵام خوازیاره له‌و سه‌ركردانه دووربكه‌وێته‌وه كه به گه‌نده‌ڵی و تێكدانی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق ناسراوون و به‌ته‌واوه‌تی قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كانیان ده‌زانێت كه بووه‌ته هۆی وێرانكردنی ئابووری وڵات".
به‌گوێره‌ی قسه‌ی ئه‌و كه‌سه نزیكه‌ی عه‌بادی كه "العربي الجديد" ده‌ڵێت قسه‌ی بۆ ئێمه كردووه: "ئه‌گه‌ر عه‌بادی له حزبی ده‌عوه جیابێته‌وه، واتای ئه‌وه‌یه هیچ قه‌ڵغانێكی نامێنی بیپارێزێت، هه‌ر وه‌ك ئیبراهیم جه‌عفه‌ری به‌سه‌ر دێت كه له ده‌عوه چووه ده‌ره‌وه‌و هه‌موو هێز و پاریزگاریی حزبه‌كه‌ی له ده‌ستچووه و به‌ته‌واوه‌تی كه‌وتووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و حه‌یده‌ر عه‌بادیش به‌باشی ئه‌وه ده‌زانێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌عد مه‌تڵه‌بی، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی گوتوویه‌تی: "له گه‌یشتنه رێككه‌وتن بۆ پێكهێنانی كوتله‌ی زۆرینه و پێكهێنانی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كان نزیكین، دواكه‌وتنی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه به‌هۆی دوا واژۆی ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه. دوای واژۆكردنی ئه‌نجامه‌كان ده‌ست به پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كان ده‌كرێت و ده‌وڵه‌تی یاسا رۆڵێكی دیاری تێدا ده‌بێت".
ئه‌و سه‌ركرده نزیكه له نووری مالیكی ده‌ڵێت: "ده‌وڵه‌تی یاسا هاوپه‌یمانی نوێی دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌وانیش له پێكهاته جیاوازه‌كانن، كورد و سوننه و شیعه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی زۆرینه پێكبێت، چونكه حكومه‌تی زۆرینه كه زۆر هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ده‌ین، به‌بێ بوونی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان تێیدا نایه‌ته‌دی".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "عه‌بادی و نه‌سر مه‌یلیان به‌لای سائیروونی سه‌دره‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كوتله‌ی گه‌وره‌ی په‌رله‌مان پێكبهینن، به‌ڵام سه‌در مه‌رجی له‌سه‌ر عه‌بادی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری حزبی ده‌عوه ببێت و به فه‌رمی ده‌ست له حزبه‌كه هه‌ڵبگریت تا بۆ ویلایه‌تی دووه‌م ببێته‌وه به سه‌رۆكوه‌زیران. به‌ڵام ئه‌گه‌ر عه‌بادی ده‌ست له حزبی ده‌عوه هه‌ڵبگرێت، كێ له كێشه سیاسییه‌كان دهیپاریزێ، چونكه به ده‌رچوونی له ده‌عوه پارێزگارییهكهیشی له ده‌ست ده‌چێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "عه‌بادی له كۆتایی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه له‌ناو حزبی ده‌عوه‌دا ده‌ستی به "ده‌عوه" كردووه، تا ئێستاش هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر ده‌ست له كاركێشانه‌وه له حزبه‌كه‌ی دیار نییه، من به دووری ده‌زانم جیابێته‌وه، به‌ڵام دوور نییه بڕیاری كتوپڕیش بدات، له‌وانه‌یه حه‌زی ده‌سه‌ڵات پاڵ به عه‌بادییه‌وه بنێت له حزبه‌كه‌ی خۆی جیابێته‌وه".
موحسین كینانی له هاوپه‌یمانێتی سائیروون له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "مانه‌وه‌ی عه‌بادی له‌ناو حزبی ده‌عوه‌دا واتای مانه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی حزبه‌كه‌یه له‌سه‌ری، ئه‌وكاته ناتوانین هیچ دهستكهوتێكمان بۆ هاووڵاتیان هه‌بێت، ئه‌و حزبه‌ی له 12 ساڵی رابردوودا سه‌ركردایه‌تی عیراقی كردووه‌و له شكستێكه‌وه چووه بۆ شكستێكی دیكه، هیچ خێر و بێرێكی بۆ ساڵانی داهاتوویش نابێت".
كینانی به پێگه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی گوتووه: "به‌ڵێ ئه‌گه‌ر عه‌بادی له حزبه‌كه‌ی بكشێته‌وه خێری بۆ خۆی و عێراقییه‌كانیش ده‌بێت، ئه‌وكاته ده‌بێته كه‌سێكی گونجاو بۆ ئه‌وه‌ی بۆ خولی دووه‌م سه‌رۆكوه‌زیرانیی وه‌ربگرێته‌وه".
ئێستا عه‌بادی كه‌وتووه‌ته نێوان به‌رداشی سائیروون و دهعوهوهو ئه‌گه‌ر له حزبه‌كه‌یدا بمێنێته‌وه پاڵپشتی سه‌در له ده‌ست ده‌دات و ئه‌گه‌ر له حزبه‌كه‌ی بكشێته‌وه، له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا بی كه‌س ده‌مێنێته‌وه.
K24