کۆمسیۆن وەڵامی هەموو سکاڵاکانی لایەنەکان دەداتەوە
سەرچاوەیەک لەناو کۆمسیۆن بە (باسنیوز)ی راگەیاند، رۆژی یەکشەممە 3/6/2018 کۆمسیۆن هەموو سکاڵاکانی لایەنەکانی رەت کردووەتەوە، جگە لە بڕیارەکەی پێشووی، کە دەنگەکانی 1021 وێستگەی لە سەرانسەری عێراق، هەڵوەشاندەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد، کە رەتکردنەوەی سکاڵاکان بۆ نەبوونی بەڵگەی پێویست یان سکاڵاکار لەناو کێشەکەدا نەبووە، دەگەڕێتەوە.
رۆژی شەممە 12/5/2018 پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق لەو وڵاتە و هەرێمی کوردستان ئەنجام درا و تێیدا سائیرون پلەی یەکەمی بە دەست هێنا.
ھاوپەیمانیی سائیرون لە ژمارەیەک لایەنی وەک حزبی شیوعیی عێراق و رەوتی سەدر و ژمارەیەک ھێز و لایەنی دیکە پێک ھاتووە و موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر سەرۆکایەتی دەکات.
دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان، بەشێک لە لایەنە عێراقی و کوردستانییەکان رایانگەیاند، کە ساختەکاری لە هەڵبژاردن و پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بەتایبەت لە پارێزگاکانی سلێمانی، کەرکووک و ئەنبار کراوە و سکاڵایان لە کۆمسیۆن تۆمار کرد.
باسنیوز