باڵیۆزى توركیا: بڕینی ئاوى دجله به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادی كراوه
فاتح یه‌ڵدز، باڵیۆزى ئه‌نقه‌ره له به‌غدا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاند:"سكاڵاى برا عێراقییه‌كان له‌باره‌ى ئاوه‌وه ده‌بینم، نامه‌ى هه‌مووتان قه‌بووڵ ده‌كه‌م. هه‌موو نامه و سكاڵاكانتان به ئه‌نقه‌ره ده‌گه‌یه‌نم، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ى باڵیۆزم، به‌ڵكو وه‌ك دۆست و یه‌كێك له به‌غداییه‌كان".
باڵیۆزی توركیا له به‌غدا، نووسیویه‌تى:"ده‌مه‌وێت ڕاستییه‌كان بزانن، توركیا ئه‌وكاته‌ى كۆكردنه‌وه‌ى ئاوى له به‌نداوى ئه‌لیسۆ دواخست، بیرۆكه‌ى خۆى بۆ هاریكاریكردن خسته به‌رچاو، ئه‌م جاره‌ش پێش ده‌ستكردن به كۆكردنه‌وه‌ى ئاو به‌هه‌مان شێوه هاریكارى خۆى خسته‌ڕوو، پێش ماوه‌یه‌كی كه‌م شاندێكى ته‌كنیكی عێراقی سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره‌ى كرد".
هه‌روه‌ها گوتیشی:"توركیا هیچ هه‌ناگوێك به بێ ڕاوێژ به دراوسێكانى نانێت، ئه‌م هه‌نگاوه‌شى به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ دراوسێكه‌ى كردووه".
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا ئاوی رووباری دیجلە بەشێوەیەكی ترسناك كەمی كردووە و سەرچاوە فەرمییەكانی عێراق رایانگەیاندووە توركیا بەڕێژەی 50% ئاوەكەی لەسەر عێراق گرتووەتەوە، لەلایەكی تریشەوە مەترسی وشكردنی بەندەری مووسڵ و زەویە كشتوكاڵییەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق لەئارادایە.
باسنيوز