هاوپه‌یمانى هێزه سوننه‌كانى عێراق : كه‌سێك ده‌كرێته سه‌رۆك وه‌زیران خۆشه‌ویست نه‌بێت
موتهشهڕ سامهڕائیی، په‌رله‌مانتار له هاوپه‌یمانێتى هێزه عێراقییه‌كان، ڕای گه‌یاند: "دیدار و گفتوگۆكانى لایه‌نه‌كان، به‌بێ هه‌ڵكردنى گڵۆپی سه‌وزی نێوده‌وڵه‌تى بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت، هیچ سوودێكیان نییه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه ده‌ستێوه‌ردانێكى ده‌ره‌كى زۆر هه‌یه، بۆیه به‌دوورى نازانن هه‌ر وڵاتێك خۆى بكات به‌عێراقدا و ده‌ست له‌كاروبارى وه‌ر بدات، گوتیشی:"هێزه براوه‌كان پابه‌ندكراون كه‌سایه‌تییه‌كى بێزراو و نه‌خوازراو بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی حكوومه‌ت دیاری بكرێت، كه لاى گه‌لى عێراق خۆشه‌ویست نه‌بێت".
له 12ى ئایارى 2018 هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو، له 19ى ئایار ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ڕاگه‌یاندرا و تێیدا لیستى سائیروون به 54 كورسى و هاوپه‌یمانى فه‌تح به 48 كورسى، به‌دواى ئه‌واندا نه‌سڕ به 42 كورسی، پاشان ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به 26 كورسی و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به 25 كورسى براوه بوون. گفتوگۆكانیش بۆ پێكهێنانى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى ده‌ستى پێكردووه.
باس‌نیوز