لە شاری کەرکووک تەقە لە ئەفسەرێکی دەزگای هەواڵگریی عێراقی کرا
بەپێی زانیارییەکان، ئەحمەد نیهاد محەمەد، ئەفسەری دەزگای هەواڵگریی عێراقی لە گەڕەکی یەکی حوزەیران لە کەرکووک تەقەی لێ کراوە و بە سەختی بریندار بووە.
رووداوی تەقەکردنەکە شەوی شەممە 2/6/2018 رووی داوە و دواتر چەکدارەکان هەڵاتوون و ئەو ئەفسەرەش گواستراوەتەوە نەخۆشخانەیەکی شاری کەرکووک.
دوای داگیرکردنی شاری کەرکووک لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە، دەیان گرووپ و میلیشیای چەکداری لە شارەکە بڵاو بوونەتەوە و هێزە ئەمنییەکان توانای پاراستنی ئاسایشی شارەکە و ئەفسەر و کارمەندەکانی خۆشیان نییە.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
باس‌نیوز