پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواركردنی یاسای هەڵبژاردن دەكات

 پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواركردنی یاسای هەڵبژاردن دەكات
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ ببێتەوە و خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواركردنی یاسای هەڵبژاردن بكرێت، پەرلەمانتارێكیش دەڵێت: لێپێچینەوە لەگەڵ ئەندامانی كۆمسیۆن دەكرێت.



موسەنا ئەمین، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق، لەمبارەوە رای گەیاند: "كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆ دەبێتەوە و خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواركردنی یاسای هەڵبژاردن دەكرێت".



گوتیشی: "لە كۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەدا بڕیار دەرچووە، نەك نەك یاسا، بۆیە لەوانەیە كۆمسیۆن ئیلتیزامی پێوە نەكات".



ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باسی لەوەش كرد: "پێدەچێت، كۆمسیۆن ئیلتیزام بە ژماردنی 10% دەنگەكان بەدەست نەكات، هەربۆیە پەرلەمان بە یاسا ناچار بە پابەندبوونی دەكات و ئەگەر یاساكە جێبەجێ نەكات، ئەوا لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەكرێت".



موسەنا ئەمین هێمای بۆ ئەوەش كرد كە بڕیار دراوە كۆمەڵێك دادوەر سەرپەرشتیی پرۆسەی هەژماركردنەوەكە بكەن.



بەشێك لە چاودێرانی سیاسی پێیانوایە كە هەوڵەكانی پەرلەمان بۆ ژماردنەوەی 10% دەنگەكان، هیچ لە دۆخی سیاسیی عێراق ناگۆڕێت، پێشتریش تارق حەرب، شارەزای بواری یاسا، باسی لەوە كردبوو كە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەسەڵاتی دەركردنی بڕیاری لە پرسێكی مەترسیداری لەو شێوەیەی نییە.








باسنیوز
Top