داعش هێرشی كرده سه‌ر گوندێكى نێوان نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین
سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازیی ڕای گه‌یاند، ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌كدارانى داعش، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هێرشیان كرده سه‌ر گوندی سڵێبی له نێوان هه‌ردوو پارێزگاى نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه چه‌كداره‌كان دوو ماڵی گونده‌كه‌یان ئاگر تێبه‌ردا و دواتر هێزێك له سوپاى عێراق ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه.
هه‌رچه‌نده له 9/ 12/ 2018، حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر داعش ڕاگه‌یاند، به‌ڵام تائێستاش داعش له هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى كه‌ركووك، سه‌ڵاحه‌دین، نه‌ینه‌وا و دیاله و به‌غدا و ئه‌نبار، به‌رده‌وامه.
باس‌نیوز