ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى ره‌وشى عێراق تاوتوێ ده‌كات

ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى ره‌وشى عێراق تاوتوێ ده‌كات
بڕياره‌ سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى له‌ باره‌ى ره‌وشی عێراق و تاوتوێكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆببێته‌وه‌.

هه‌ر له‌و دانیشتنەدا‌ بڕیاره‌ نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، (یان كۆبیش) گوتارێك له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پێشكه‌ش بكات.

كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مجاره‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى له‌ كاتێكدايه‌، له‌ ناوخۆى عێراق مشتومڕ له‌ باره‌ى ئه‌نجامه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ و دوێنێ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، بڕياريدا به‌شێكى ئه‌نجامه‌كان پووچه‌ڵ بكاته‌وه‌.

هاوكات لايه‌نه‌ سياسييه‌كان سه‌رقاڵى دانووستانى به‌رايين بۆ يه‌كخستنى بۆچوونيان سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراق.

رۆژى (12ى ئايار/ مايۆى 2018)، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له‌ عێراق ئه‌نجامدرا و ليستى سائيرون به‌ سه‌رۆكايه‌تى موقته‌دا سه‌در، براوه‌ى يه‌كه‌مى پرۆسه‌كه‌ بوو.
KDP -
Top