سه‌در له هه‌وڵدایه جه‌عفه‌ر محه‌مه‌د باقر سه‌در كه به‌كێكه له كوڕه مامه‌كانی بكاته سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی "قودسی عه‌ره‌بی" كه له سه‌رچاوه‌ی ئاگاداره‌وه وه‌ریگرتووه، له‌ناو هاوپه‌یمانی سائیروون گفتوگۆ و راوێژكردن هه‌بووه‌و باسی ئه‌وه هه‌یه كه سه‌در له هه‌وڵدایه جه‌عفه‌ر محه‌مه‌د باقر سه‌در كه به‌كێكه له كوڕه مامه‌كانی بكاته سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی "قودسی عه‌ره‌بی" جه‌عفه‌ر محه‌مه‌د باقر سه‌در كه له به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان ده‌ژی، یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی كاندیده بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق".
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یهێشتووه ناوی بنووسرێت ده‌ڵێت: "جه‌عفه‌ر سه‌در به‌كالۆریۆسی له زانستی كۆمه‌ڵناسی و ئه‌نسرۆپۆلۆژیا هه‌یه و له زانكۆی لوبنان خوێندوویه‌تی، ساڵی 2010 له‌ناو هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا خۆی كاندید كرد و بووه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌ڵام به‌هۆی خزم خزمێنه و كوتلهبازییهوه ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "جه‌عفه‌ر سه‌در كه‌سێكی میانڕه‌وه و له‌ناو خێزانی سه‌در خۆشه‌ویسته، چونكه تاكه كوڕی مه‌رجه‌عی ناودار محه‌مه‌د باقر سه‌دره".
رۆژنامه‌كه نوسیوویه‌تی "ساڵی 2010 جه‌عفه‌ر سه‌در وه‌ك كاندیدێك بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران پێشنیاز كرابوو، په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ نووری مالیكی هه‌یه و یه‌كێكه له‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی ده‌كات و له‌نێوان به‌یرووت و به‌غداش هاتووچۆ ده‌كات.
هه‌ر چه‌نده پێشتر موقته‌دا سه‌در ئاماژه‌ی به عه‌لی ده‌وای لازم، پارێزگاری میسان و رائید فه‌همی سكرتێری حزبی شیوعی بۆ ئه‌و پۆسته كردبوو، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، پارێزگاره‌كه‌ی میسان چانسی بوونه سه‌رۆكوه‌زیرانی نییه، به‌ڵام رائید فه‌همی زیاتر قه‌بووڵ ده‌كرێت.
K24