بۆ رەتكردنەوەی ھەڵبژاردن پەرلەمانی عێراق ھەوڵێكی دیكە دەدات
بەپێی راگەیەندراوی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق بۆ بانگێشتكردنی پەرلەمانتاران، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ساختەكاری لە ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە، بۆ ئەم مەبەستە سەرۆكایەتی پەرلەمان داوای لە ئەندامان كردووە، لە كۆبوونەوەكەدا ئامادەبن.
لە دوای راگەیاندنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەكانەوە و بەھۆی كەمی ژمارەی ئەندامانەوە، سێ جار ئەنجامدانی كۆبوونەوەی پەرلەمان شكستیھێنا، چاودێرانیش بەدووری دەزانن، ئەمجارەشییان بتوانرێت رێژەی یاسایی بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەكە تەواوبكرێت.
لە دوای راگەیاندنی ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن، بەشێك لە لایەنە كوردستانی و عێراقییەكان ئەنجامەكانیان رەتكردەوە و رایانگەیاند كە ساختەكاری كراوە، بۆیە ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی سەر بەو حزبانە واژوویان كۆكردووەتەوە كە لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گفتوگۆ لەبارەی ئەو پرسە بكرێت و دەنگ بۆ ھەڵوەشاندنەوە و دووبارەكردنەوەی ھەڵبژارنی پەرلەمانی عێراق بدرێت كە لە 12 ئایاری ئەمساڵ بەڕێوەچوو.
K24