ئه‌مریكا گرووپه‌كانى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى ده‌خاته‌ لیستى تیرۆره‌وه‌

ئه‌مریكا گرووپه‌كانى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى ده‌خاته‌ لیستى تیرۆره‌وه‌
كۆنگریسی ئه‌مریكی، پرۆژه‌بڕیارێكى په‌سه‌ند كرد، كه‌ تێیدا هه‌ریه‌ك له‌ میلیشیاكانى «عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق» و «نوجه‌با» و «حزبوڵڵاى عێراقی» خرانه‌ لیستى تیرۆره‌وه‌.


به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ى بلاو كراونه‌ته‌وه‌، كۆنگریسی ئه‌مریكی پرۆژه‌ بڕیاره‌كه‌ى په‌سه‌ند كردووه‌ و ئه‌و سێ گرووپه‌ى نێو میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى، خاوه‌ن چه‌ندین كورسی ده‌بن له‌ په‌رله‌مانى خولى (2018- 2022) به‌ڕێكخراوى تیرۆریستى دانراون.



پرۆژه‌بڕیاره‌ په‌سه‌ند كراوه‌كه‌ى كۆنگریسی ئه‌مریكی، ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى پیران كراوه‌ بۆ په‌سه‌ند كردنى.
Top