په‌رله‌مانتارێكى شیعه‌: قه‌یس خه‌زعه‌لى به‌رپرسی ساخته‌كردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌

 په‌رله‌مانتارێكى شیعه‌: قه‌یس خه‌زعه‌لى به‌رپرسی ساخته‌كردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌
په‌رله‌مانتارێكى شیعه‌، گرووپی «عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق» و ئه‌مینداره‌ گشتییه‌كه‌ى، به‌ساخته‌كاریكردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات و میلیشیاكه‌ش، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌.



جواد پۆڵانى، په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى نیشتمانى (شیعه‌كان) گرووپى میلیشیاى «عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق» كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ میلیشیا نزیكه‌كان له‌ ئێران، به‌ساخته‌كردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ى 12ى ئایارى 2018 تۆمه‌تبار كرد.


پۆلانى كه‌ له‌ كابینه‌كه‌ى نوورى مالیكی، پۆستى وه‌زیری ناوخۆى به‌و وه‌كاله‌ت وه‌رگرتبوو، گوتی: "عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق و ئه‌مینداره‌ گشتییه‌كه‌ى «قه‌یس خه‌زعه‌لى» به‌رپرسی ساخته‌كارین له‌ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه‌ له‌لایه‌ن تیمێكى ته‌كنییكه‌وه‌ له‌ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا نیشته‌جێن، ساخته‌كارییه‌كانیان كردووه‌".


هه‌روه‌ها گوتیشی: "فشارێكى زۆر له‌سه‌ر كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كان وه‌ك خۆى بهێڵنه‌وه‌".


به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كۆمسیۆن له‌ 19/ 5/ 2018 ڕای گه‌یاند، میلیشیاى «عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق» له‌چوارچێوه‌ى لیستى «فه‌تح» توانییان 15 كورسى به‌ده‌ست بهێنێت.




باسنيوز
Top