سه‌ركرده‌یه‌كی ئیئتيلافهكهى: مالیكی نیازى وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى نییه
سه‌عد موته‌ڵه‌بى، سه‌ركرده له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا، به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ئیئتیلافه‌كه له جموجووڵ و گفتوگۆكانى بۆ پێكهێنانى زۆرینه‌ى سیاسیی، كه بتوانێت كابینه‌ى نوێ پێكبهێنێت، به‌رده‌وامه و به‌ره‌وپێشچوون له گفتوگۆكاندا هه‌یه، به‌ڵام تائه‌م ساته‌وه‌خته‌ش ڕێككه‌وتنى فه‌رمى نه‌كراوه".
موته‌ڵه‌بى، جه‌ختیشی كرده‌وه، كه نوورى مالیكی، سه‌رۆكى ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا، (سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له 2006 تا 2014) خواستى ئه‌وه‌ى نییه جارێكى تر بگه‌ڕێته‌وه بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران و تائێستاش ئیئتیلافه‌كه هیچ ناوێكى بۆ ئه‌و پۆسته نه‌خستووه‌ته‌ڕوو، گوتیشی: "ئێمه به‌دواى تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوودا ده‌گه‌ڕێین، نه‌ك ناوێكى دیاریكراو، بۆیه هه‌ركه‌سێك ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ى تێدابێت، ئێمه پشتیوانیی ده‌كه‌ین، گه‌ر چى له ده‌ره‌وه‌ى «ده‌وڵه‌تى یاسا»ـشه‌وه بێت".
لهههڵبژاردنهكهى 12/ 5/ 2018، به‌پێی ئه‌نجامه‌كانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا 26 كورسى به‌ده‌ستهێنا و به‌دواى «سائیروون» و «فه‌تح» و «نه‌سڕ»، له‌ڕیزبه‌ندی چواره‌مدایه.
باس‌نیوز