ئەردۆغان گلەییەكان دەگەیەنێتە سەدر
بە گوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵ، لە په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیا و موقته‌دا سه‌در سەرکردەی رەوتی سەدر و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سائیرون، ئەردۆغان بە سەدری گوتووە: "توركمانه‌كانی عێراق باس له‌وه ده‌كه‌ن له هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە شاری كه‌ركووك هه‌ندێك ساخته‌كاری كراوه و سته‌میان لێكراوه".
داواشی له موقته‌دا سه‌در كردووە: "پشتیوانی پێویست پێشكه‌ش بكات بۆ دۆزینه‌وه و چاككردنی ئه‌و ساخته‌كاریانه، له به‌رامبه‌ردا، موقته‌دا سه‌در باسی له‌وه‌كردووە كه مافی هه‌موو پێکهاتەکان به توركمانه‌كانیشه‌وه ده‌پارێزن".
دوای راگەیاندنی ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ژمارەیەك لایەنی سیاسی ئەنجامەكانیان رەتكردەوە و رایانگەیاند كە ساختەكاری كراوە، یەكێك لەو لایەنەنانەش توركمانەكانن.
K24