ڕۆژنامه‌ى حه‌یات: كێبڕكێی گه‌وره له‌نێوان عه‌بادی و مالیكی دروست بووه
حسێن عادلى، گوته‌بێژى لیستى «نه‌سڕ» به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادى، بهڕۆژنامهكهى ڕاگه‌یاند: "تائێستاش به‌رده‌وامین له گفتوگۆكانمان و هه‌واڵى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى لیسته‌كه دووره له ڕاستییه‌وه".
ڕۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه، ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه، كه عه‌بادى و سه‌در، له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌كیم له ڕاگه‌یاندنى كوتله‌یه‌كی نوێ نزیك بوونه‌ته‌وه و ته‌نها ئه‌وه ماوه‌ته‌وه ناوى كوتله‌كه بنرێت. به‌دواى ئه‌و هه‌نگاوه‌شدا، هه‌وڵده‌ده‌ن لایه‌نه كوردستانیی و سوننه‌كان بههاوپهیمانێتیكردن ڕازی بكه‌ن و به‌وه‌ش بگه‌نه زیاتر له 160 كورسى په‌رله‌مانى.
به‌پێی ده‌ستوور، گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى ده‌بێت زیاتر له 165 كورسى له په‌رله‌ماندا هه‌بێت (نیوه + 1) بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمارى نوێ دواى هه‌ڵبژاردنى له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، داوا له‌و كوتله گه‌وره‌یه بكات، كابینه‌ى نوێی حكوومه‌ت، پێكبهێنێت، به‌ڵام كوتله‌كه‌ى سه‌در و عه‌بادی و حه‌كیم پێكه‌وه 116 كورسى ده‌بن. پێشبینیش ده‌كرێت، لیستى «قه‌رار» به‌سه‌رۆكایه‌تی خه‌میس خه‌نجه‌ر و لیستى «نیشتمانى» به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوى، بچنه نێو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌وه.
به‌پێی ڕۆژنامه‌كه، تائێستا كورد یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ كام لایه‌نه هاوپه‌یمانێتى ده‌به‌ستێت و له‌به‌رانبه‌ریشدا نوورى مالیكی، سه‌رۆكى پێشووترى حكوومه‌تى عێراق، له‌هه‌وڵدایه بگاته‌وه به كورسى ده‌سه‌ڵات و له گه‌ڵ لیستى «فه‌تح» به‌سه‌رۆكایه‌تی هادى عامرى و چه‌ند لایه‌نێكى سوننه و كورد، گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى پێكبهێنێت.
ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى گواسته‌وه، كه له گفتوگۆكانی به‌غدا و نه‌جه‌ف، سه‌در و عه‌بادى له‌لایه‌ك و هادى و عامرى له‌لایه‌كی تر، ڕه‌زامه‌ندى سه‌ره‌تایی له هێزه‌كان وه‌رگرتووه بۆ پێكهێنانى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى.
باسنيوز