سه‌در سازش ناكات

سه‌در سازش ناكات
موقته‌دا سه‌درو رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و پاڵپشتیكاری هاوپه‌یمانی سائیروون كه‌ پله‌ی یه‌كه‌می له‌ هه‌ڵبژاردنی 12/5/2018 به‌ده‌ستهێنا ده‌ڵێت: "ئێمه‌ میلله‌تێكین هیچ سازشێك له‌سه‌ر پره‌نسیپه‌ جێگیره‌كانمان ناكه‌ین".

سه‌در له‌ وه‌ڵامی یه‌كێك له‌ شوێنكه‌وتووه‌كانیدا ئه‌و قسه‌یه‌ی كردووه‌، كاتێك لێی پرسیوه‌ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باسی په‌یوه‌ندی نێوان ره‌وتی سه‌در و ئه‌مریكا ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی له‌ بی بی سی باسكرابوو تا چه‌ند راسته‌؟.

سه‌در له‌وه‌ڵامدا گوتوویه‌تی: "له‌ تویته‌كانی تویته‌ردا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌م داوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ میلله‌تێكین هیچ كاتێك سازش له‌سه‌ر ئه‌و پره‌نسیپه‌ جێگیرانه‌ ناكه‌ین كه‌ باوه‌ڕمان پێیه‌تی".

پاش سه‌ركه‌وتنی لیستی سائیروون چه‌ند هه‌واڵێك بڵاوكرانه‌وه‌ و باسی درووستبوونی په‌یوه‌ندی نێوان ره‌وتی سه‌در و ئه‌مریكایان ده‌كرد، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ خرایه‌ روو كه‌ له‌ ساڵی 2007ـه‌وه‌ سه‌در و ئه‌مریكا به‌نھێنی په‌یوه‌ندییان هه‌یه‌ و پاش هه‌ڵبژاردنیش باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا په‌یامێكی به‌ لایه‌نی سێیه‌مدا بۆ سه‌در ناردووه‌، به‌ڵام ئه‌و به‌ باش و خراپ وه‌ڵامی په‌یامه‌كه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه‌.

پاش ئه‌وه‌ی ساڵی 2003 رژێمی سه‌ددام حسێن رووخێنرا، سوپای مه‌هدی سه‌ر به‌ موقته‌دا سه‌در دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا شه‌ڕیان كردو و سه‌دریش لای ئه‌مریكییه‌كان به‌ كه‌سێكی له‌ یاساده‌رچوو و ئاژاوه‌گێڕ ناوده‌برا.

به‌رده‌وام موقته‌دا سه‌در هێزه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك داگیركار ناوده‌بات و چه‌ندین جار داوای كردووه‌ له‌عێراق بچنه‌ ده‌ره‌وه‌






K24
Top