پەرلەمانی عێراق بۆ كۆبوونەوە ھەوڵەكانی دەخاتەگەڕ

پەرلەمانی عێراق بۆ كۆبوونەوە ھەوڵەكانی دەخاتەگەڕ
سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە پەرلەمانتاران دەكات، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ شەممە ئامادەبن.

بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ساختەكاری لە ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن، سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممەی بۆ كۆبوونەوە دەستنیشانكردووە و داواش لە پەرلەمانتاران دەكات، لە كۆبوونەوەكەدا ئامادەبن.

ھەفتەی رابردوو، بەھۆی كەمی ژمارەی ئەندامانەوە، دووجار كۆبوونەوەكە دواخراوە، چاودێرانیش بەدووری دەزانن، ئەمجارەشییان بتوانرێت رێژەی یاسایی تەواوبكرێت.

پێشتر ئاشكرا كراوە، ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی عێراق واژوویان بۆ ھەڵشوەندنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كۆكردووەتەوە و دەیانەوێت لە كۆبوونەوەی پەرلەمان ئەو بابەتە بخەنە بەرباس، بەو ئامانجەی پشتیوانانی ئەو بەرەیە زیاتربن كە داوای رەتكردنەوەی ھەڵبژاردن بكەن.

ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 12/5/2018 بەڕێوەچوو، بەڵام ژمارەیەك لە لایەنە سیاسییەكان لە كوردستان و عێراق بە ئەنجامەكانی ئەو ھەڵبژاردنە قایل نین و رایانگەیاندووە كە ساختەكاری كراوە، بۆیە داوای دووبارەكردنەوەی ھەڵبژاردن دەكەن.






K24
Top