عەبادی لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەكان ھاتەدەنگ
عه‌بادی گوتی: "بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌بێت پابه‌ندی خشته ده‌ستوورییه‌كان بین، و ده‌بێت لایه‌نه سیاسییه‌كان پابه‌ندی كاته ده‌ستوورییه‌كان بن. نیگه‌رانی زۆرمان له باره‌ی ئه‌دای كۆمسیۆن هه‌یه، كاری هه‌ڵبژاردن، جگه له كۆمسیۆن نه‌بێت، كه‌س نه‌توانێت ده‌ستكاری بكات، ته‌نانه‌ت حكوومه‌تیش، داوای شه‌فافییه‌ت له كۆمسیۆن ده‌كه‌ین، ده‌بێت كۆمسیۆن ته‌واوی داتاكان و فۆڕمی ده‌نگدان بداته لایه‌نه سیاییه‌كان، نابێت كۆمسیۆن گومانه‌كان زیاتر بكات و ده‌بێت پێشێلكارییه‌كان ئاشكرا بكات، پێم وانییه هه‌ڵبژاردنه‌كانیش دووباره بكرێته‌وه و هه‌روه‌ها ئێستا ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان نین".
لە بەشێكی دیكەی كۆنفرانسە رۆژنامەوانیەكەدا عەبادی روونیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ لیستی سائیرون بۆچوونه‌كانیان زۆر له یه‌ك نزیكه و جه‌ختیشی كرده‌وه مه‌رجی پێشوه‌خته پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو په‌ك ده‌خات، بۆیه قبووڵكراو نییه.
لەوبارەوە حەیدەر عەبادی گوتیشی: "له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در بۆچوونه‌كانمان زۆر له یه‌كه‌وه نزیك بوون بۆ پێكھێنانی حكوومه‌ت، ده‌بێ حكوومه‌تی داهاتوو به‌هێز بێت، به‌ڵێ ئێمه حكوومه‌تێكی ته‌كنۆكراتمان ده‌وێت، به‌ڵام حكوومه‌تی ته‌كنۆكرات به‌و مانایه نییه كه سه‌ر به كوتله سیاسییه‌كان نه‌بن، ئه‌مه جیاوازی هه‌یه، و لایه‌نه‌كانیش كه‌سانی ته‌كنۆكراتیان هه‌یه، گرنگ ئه‌وه‌یه كه وه‌زیر له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به توانا بێت، لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی سیستمی پشك پشكێنه هاوڕان و هه‌روه‌ها شتێكی دیكه‌ش هه‌یه، كه نابێت شت به‌سه‌ر لایه‌نه‌كان بسه‌پێندرێت. هاوكات مه‌رجی پێشوه‌خته‌ش له لایه‌نه‌كان قبووڵ ناكرێت، چونكه ئه‌مه راست نییه و پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو په‌ك ده‌خات".
K24