سائیروونی سه‌در بۆ پێكهێنانی كوتله گه‌وره‌كه ده‌ستی به جووڵه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو دیاری بكات
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ئه‌خباری لوبنانی كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22/5/2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه و نوسیوویه‌تی "هێشتا ته‌مومژی دیمه‌نی سیاسی عێراق نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه پاش ئه‌وه‌یشی ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنیش ده‌ركه‌وتوون، هێشتا پرسی كوتله‌ی گه‌وره‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه. به‌ڵام گفتوگۆی نێوانیان ده‌ستیپێكردووه‌و سائیروونی سه‌در بۆ پێكهێنانی كوتله گه‌وره‌كه ده‌ستی به جووڵه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو دیاری بكات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه كه له حزبوڵڵای لوبنانی نزیكه، تا ئێستا لێكتێگه‌یشتن و لیكنزیكبوونهوه له‌نێوان سائیروونی سه‌در و حیكمه‌ی حه‌كیم هه‌یه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته عه‌مار حه‌كیم و سه‌در به دوور و دریژی قسه‌یان كردووه.
به‌ڵام سه‌در و حه‌كیم پێویستیان به هاوبه‌شی زیاتره تا ژماره‌ی نیوه كۆ یه‌كی كوسییهكانی په‌رله‌مانی داهاتوویان هه‌بێت كه له كۆی 329 كورسییه‌كه 165 كوسییان پێویسته و وه‌ك خۆشیان ده‌یڵێن ده‌یانه‌وێت هاوپه‌یمانێتییه‌كه تائیفه‌گه‌ری تێپه‌ڕێنی و هه‌مووی هه‌ر له ماڵی شیعه‌دا نه‌بێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له رێگه‌ی سه‌دره‌وه جووڵه به‌ره‌و هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عه‌بادیش كراوه.
حسێن ئه‌لعادلی گوته‌بێژی هاوپه‌یمانێتی نه‌سر، ده‌ڵێت: "لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان عه‌بادی و سه‌در هه‌یه و نه‌سریش به‌ڕووی هه‌موواندا كراوه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ر ناوێكیشیان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو دیاری كردبێت".
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر له چه‌ند رۆژی داهاتوودا سه‌در و عه‌بادی و حه‌كیم له‌سه‌ر پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه یه‌كلایی ببنه‌وه، ئه‌و كاته 116 كورسییان بۆ كۆدهكرێتهوهو ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی نیشتمانی عه‌لاویش بێته ناوی ده‌بێته 137 و پاشان ده‌بێت به‌دوای لایه‌نی كوردی و سوننه‌دا بگه‌ڕێن تا بیگه‌یه‌ننه 165 كورسی.
بڕیاریشه ئه‌مڕۆ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا ده‌ست به گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ قه‌واره سیاسییه‌كان بكات، له‌وانه سائیروون و نه‌سر و ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوپه‌یمانی نیشتمانی عه‌بادی و لایه‌نه‌كانی دیكه و له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو گفتوگۆ بكه‌ن و به چوونی شانده‌كه‌ش شێوه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كانی داهاتوو روونتر ببێته‌وه.
K24