په‌رله‌مان هه‌وڵده‌دات به‌ یاسا هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 12ى ئایار هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌

په‌رله‌مان هه‌وڵده‌دات به‌ یاسا هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 12ى ئایار هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌
به‌پێی به‌ڵگه‌یه‌كى نافه‌رمى، په‌رله‌مانى (ماوه‌ ته‌واوبووى) عێراق، له‌هه‌وڵدایه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه‌ له‌ 12/ 5/ 2018 ئه‌نجام درا، داواش ده‌كات كۆمسیۆن هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌.

له‌ به‌ڵگه‌كه‌دا هاتووه‌: "هه‌ڵبژاردنى 12/ 5/ 2018ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌ و هه‌ڵبژاردنێكى تر له‌ گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له‌ 22/ 12/ 2018 ئه‌نجام بدرێت".

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، كه‌ ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریی 9 دادوه‌ر ڕابسپێرێت بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران له‌ كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و دادوه‌رێك بۆ هه‌ر نووسینگه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن له‌ پارێزگاكان له‌ 1/ 7/ 2018ه‌وه‌ دابنرێت تا ئه‌وكاته‌ى له‌لایه‌ن دادگاى فیدڕاڵییه‌وه‌ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سه‌ند ده‌كات.

ڕوونیش كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ كاركردن به‌ ئامێری ئه‌لیكترۆنى ڕابگیرێت و جیاكردنه‌وه‌ و هه‌ژماركردنى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بكرێت: "هه‌موو ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌ پۆسته‌كانیان لابدرێن، به‌هیچ یاسایه‌كیش كه‌ دژ به‌م یاسایه‌ ده‌بێت، كار نه‌كرێت".








باسنيوز
Top