هۆشیار زێباری سەرهەڵدانی کێشەیەکی گەورەی لە عێراق ئاشکرا کرد
ھۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە «فەیسبووک» لە بارەی قۆناغی داھاتوو و کابینەی نوێی حکوومەتی فیدڕاڵ، ڕای گەیاندووە: "لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی ٢٠١٨، حزبی دەعوەی ئیسلامی و حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕووبەڕووی کێشەی گەورە دەبنەوە".
لە نووسینەکەیدا، جەختی کردووەتەوە، کە کێشەی ڕاستەقینەوە و ناکۆکیی خەفەکراو لە عێراق، لە دوای ھەڵبژاردنەکان سەرھەڵدەدەن.
ھیواش دەخوازێت، دۆخەکە بە شێوەیەکی ئاشتییانە و بەبێ توندوتیژیی تێپەڕ ببێت"ئاماژەکان دڵخۆشکەر نین".
لە ١٢/ ٥/ ٢٠١٨ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، دوای نزیکەی ھەفتەیەک کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ئەنجامەکانی ڕاگەیاند، کە لیستی «سائیروون» براوەی یەکەم و «پارتی دیموکراتی کوردستان»یش براوەی یەکەمی حزبەکانە لە عێراق.
باسنیوز