ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق بەرەو دەرەوە رادەکەن
رۆژنامەی (بەغداد پۆست) بە پشت بەستن بە چەند سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراقەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە نزیکەی 40 کەس لە ساڵی 2005ـەوە پەرلەمانتاری عێراق بوونە و لەم هەڵبژاردنەی ئەم مانگەدا دەرنەچوونەتەوە.
هەروەک ئەو رۆژنامەیە باسی کردووە، ژمارەیەک لەو پەرلەمانتارانەی خۆیان کاندید کردبووەوە و دەرنەچوون، لە ترسی سکاڵا یاساییەکان و تۆمەتی گەندەڵی، لە عێراق نەماون و هەڵاتوون.
ئەو پەرلەمانتارانە بەهۆی بوونی پارێزبەندیی یاسایی، دادگا ناتوانێ لە ماوەی پەرلەمانتارییان دادگاییان بکات، بەڵام دوای کۆتایی هاتنی ماوەکە، دادگایی دەکرێن.
بەشێک لەو پەرلەمانتارانەی دەرنەچوونەتەوە و لە عێراق هەڵاتوون، پێشتر بەردەوام دژایەتیی سەختی مافەکانی گەلی کوردستانیان دەکرد.
ناوی بەشێک لە پەرلەمانتارە هەڵاتووەکان، کە بە تۆمەتی جیاجیای گەندەڵی، تیرۆر و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات کەیسیان لە دژ کراوەتەوە:
- حەنان فەتلاوی
-مشعان جبوری
- عالیە نوسەیف
- عەلی عەلاق
- یاسر مالیکی
- کازم سەیادی
- ئەحمەد مەساری
- عەباس بەیاتی
- محەمەد لەگاش
- مەیسەم جبوری
- مۆفەق روبەیعی
باسنیوز