هێشتا مووسڵ پڕه له ته‌رمی چه‌كداره‌كانی داعش
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاندووه: "له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا 650 ته‌رمی چه‌كدارانی داعش له‌ژێر داروپه‌ردووی خانوو و باڵه‌خانه رووخاوه‌كانی شاری موسڵدا ده‌رهێنراوون".
حیسام خه‌لیل به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانی نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت: "له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه ئاگادارده‌كرێینه‌وه كه ھێشتا ته‌رمی زۆری چه‌كدارانی داعش له‌ژێر خانوو و باڵه‌خانه رووخاوه‌كانی مووسڵی كۆندا ماوون و پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانیانداوه ده‌ربهێنرێن، ئێمه‌ش ده‌ستمان به‌كاركردن كردووه تا ناوچه‌كه له تره‌مه‌كان خاوێن بكه‌ینه‌وه و پاش هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان راده‌ستی نووسینگه‌ی ته‌ندرووستی نه‌ینه‌وا و پزیشكی دادیی بكه‌ینه‌وه".
به‌ڵام محه‌مه‌د به‌یاتی ئه‌ندامی رێكخراوی "We Care" ده‌ڵێت: "هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق بۆ هةڵگرتنه‌وه‌ی ته‌رمپ چه‌كداره كوژراوه‌كان وه‌ك پێویست نییه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "هێشتا ته‌رمی نزیكه‌ی 5 هه‌زار كه‌س له‌ژێر داروپه‌ردووی خانوو و باڵه‌خانه رووخاوه‌كانی مووسڵی كۆندان و هه‌ندێكیان به‌ئاشكرا له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ماون و بۆنێكی زۆر پیسیان به‌و ناوه‌دا بڵاوكردووه‌ته‌وه".
به‌یاتی ده‌ڵێت: "مانه‌وه‌ی ئه‌و ته‌رمانه له مووسڵی كۆن، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌و خێزانانه‌ی گه‌ڕابوونه‌وه ناچار بكات جارێكی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه خێوه‌تگاكانی ئاواره‌كان".
شه‌ڕی كۆنترۆڵكرددنه‌وه‌ی شاری مووسڵ له 17/10/2016 ده‌ستیپێكرد و دوای نزیكه‌ی نۆ مانگ له شه‌ڕێكی قورس و خوێناوی هێزه‌كانی هعێراق توانییان سه‌نته‌ری شاره‌كه و مووسڵی كۆن له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ده‌ربهێنن.
K24