لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزان نرخی کاڵاکان لە موسڵ بەرزدەبێتەوە
جەعفەر عوبێدی، دانیشتووی شاری موسڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دۆخی موسڵ زۆر باشە و رەوشی ئەمنی سەقامگیرە، بەڵام نرخی کاڵاکان بەرزە، لەکاتێکدا هاووڵاتیان بەدەست گرفتی بێکارییەوە دەناڵێنن.
هاووڵاتی محەممەد یونس لە رێگای رووداوەوە، داوا لە بازرگانەکان دەکات، لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزان نرخی کاڵاکان دابەزێنن. محەممەد یونس دەشڵێت، رێژەی بێکار زۆر بەرزە و بەتایبەتیش دۆخی گوزەرانی دانیشتووانی بەری راستی موسڵ زۆر خراپە.
لای خۆیەوە، خەلیل حلاوچی، شرۆڤەکاری ئابووری بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، مانگی رەمەزان مانگێکی زۆر خۆشە، بەڵام بەداخەوە نرخی کاڵاکان بەرزدەبێتەوە و گلەییش دەکەوێتە ئەستۆی بازرگانەکان، نرخی کاڵاکان بەرزە و هاووڵاتیانیش لەو مانگە خەرجییەکانیان زیاتر دەکەن، ئەمەش کارەساتی لێدەکەوێتەوە.
rudaw -